ڕاستەوخۆ

وەزارەتی کشتوکاڵ: پێشبینی دەکرێت بەرهەمی شوتیی ئەمساڵ بگاتە 750 هەزار تۆن

reset font size increase font size

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی شوتی لە دەشتەکانی سەیدسادق، هەڵەبجە و شارەزوور بگاتە 600 بۆ 750 هەزار تۆن. بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵی و جووتیارانی ناوخۆش، هاوشان لەگەڵ پێگەیشتنی بەرهەمەکە، هاوردەکردنی شوتی لە دەرەوە بە تەواوی قەدەغە دەکرێت.

قارەمان قادر، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ نووچە تیڤی ڕایگەیاند، بارانبارینی زۆری ئەمساڵ (2026) بووەتە هۆی بەپیتبوونی خاک و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی، ئەمەش ژینگەیەکی زۆر گونجاوی بۆ بەروبوومی شوتی ڕەخساندووە.

 ئاشکراشی کرد کە تەنیا لە سنووری هەڵەبجە نزیکەی 12 هەزار دۆنم و لە دەشتی شارەزووریش 5 هەزار دۆنم زەوی بە شوتی چێنراون.

گوتەبێژی وەزارەت ئاماژەی بەوەش کرد، بەشێک لەم بەرهەمە زۆرە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ساغ دەکرێتەوە و بەشەکەی تریش ڕەوانەی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرێت.

ئەم پرۆسەیەش لەسەر بنەمای ڕۆژمێری کشتوکاڵی هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغدا بەڕێوەدەچێت، بە شێوەیەک کە ڕێگری لە هاوردەی دەرەکی دەکرێت تاوەکو جووتیارانی ناوخۆ تووشی زیان نەبن.

 سەرکەوتنی پلانی وەزارەتی کشتوکاڵ لە قەدەغەکردنی هاوردە و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، بازاڕێکی گەرم بۆ شوتیی کوردی دەستەبەر دەکات.

 چاوەڕوان دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا، دابەزینی نرخ و زۆریی بەرهەمەکە لە بازاڕەکاندا ڕەنگبداتەوە، ئەمەش هەم بۆ بەکاربەر و هەم بۆ داهاتی جووتیاران لەم وەرزەدا ئەرێنی دەبێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.