ڕاستەوخۆ

كاتی كاركردن و نرخی کارەبای مولیدە ئەهلییەکانی هەولێر بۆ مانگی نیسان دیاریكرا

reset font size increase font size

 ئەنجومەنی مولیدە ئەهلییەکانی هەولێر خشتەیەکی نوێی کارپێکردنی بۆ مانگی نیسان ڕاگەیاند، کە بریتییە لە 300 کاتژمێر کارپێکردن بە نرخی 15 هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک.

خۆران تەحسین، سەرۆکی ئەنجومەنی مولیدە ئەهلییەکانی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی، مولیدە ئەهلییەکان ئەرکی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە لەئەستۆ دەگرن.

گوتیشی، بۆ 300 کاتژمێر کارپێکردن، بڕی 15 هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک دیاریکراوە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی نرخی سوتەمەنی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ناوچانەی کە کاتژمێری پێدانی کارەبایان کەمترە لە 300 کاتژمێر، کاتە بەفیڕۆچووەکان وەک "قەرز" لای خاوەن مولیدەکان دەمێنێتەوە و قەرەبوو دەکرێنەوە.

لە سنوری پارێزگای هەولێر سێ هەزار و 300 مولیدەی ئەهلی مۆڵەتپێدراو هەن، کە هەزار و 200 دانەیان لەناو شار و دوو هەزار و 100 دانەیان لە دەرەوەی شارن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.