ڕاستەوخۆ

لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی گەرما روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

reset font size increase font size

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی گەرما روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە سێ رۆژی داهاتووشدا پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە 45 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنن.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو ئێستا دۆخی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستاندا بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە ئاستێکی ئاساییدا بووە، بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوودا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.

بەپێی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم شەپۆلە نوێیە لە ناوەڕاستی هەفتەوە، پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە و گەرمایەکی توند روو لە ناوچەکە دەکات.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.