ڕاستەوخۆ

کۆمەڵە نازناوی ئەو پیشمەرگانەی بڵاوکردەوە کە لەهێرشەکەی بەیانی ئەمڕۆی زڕگوێز گیانیان لەدەستدا

reset font size increase font size

کۆمەڵە بە فەرمی ناسنامە و ناوی ئەو ٩ پێشمەرگەیەی بڵاوکردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بارەگاکانیان لە ناوچەی زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی، گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمیی مەڵبەندی رێکخستنی کۆمەڵە، هێرشەکە لە رێگەی چەندین مووشەک و درۆنی خۆکوژەوە ئەنجامدراوە، کە لە ئەنجامدا جگە لە ٩ گیانلەدەستدان ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەیەک پێشمەرگەی دیکەش بریندارن و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.

ئەم هێرشە توندەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاتێکدایە کە لە چوارچێوەی رێککەوتنامەی ئەمنیی نێوان بەغدا و تاران، پێشتر لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانەوە پاشەکشەیان پێکرابوو بۆ ناو کەمپەکانی نیشتەجێبوون لە زڕگوێز و ناوچەکانی دیکەی سلێمانی.

هێرشەکەی ئەمڕۆ شەپۆلێکی سەرکۆنەکردنی توندی لایەنە سیاسییەکان و چالاکوانانی لە هەرێمی کوردستان لێکەوتووەتەوە.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.