ڕاستەوخۆ

پەرلەمانی ئیسرائیل هەڵوەشایەوە؛ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرێت

reset font size increase font size

پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست) سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە فەرمی هەڵوەشایەوە؛ ئەمەش دوای زنجیرەیەک دانیشتنی چڕی پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی چەندین پڕۆژەیاسای جێی مشتوومڕ لە کۆتا ساتەکانی تەمەنی کابینەکەی بنیامین نەتانیاهۆدا.

کنێست کە بڕیار بوو ئەمڕۆ بچێتە پشووی هاوینەوە، تاوەکو پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵاتەکە لە 27ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا (2026)، هیچ دانیشتنێکی دیکەی ئاسایی ئەنجام نادات و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرێت.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا رووبەڕووی فشارێکی سیاسی و جەماوەریی زۆر بووەتەوە بۆ پاراستنی هاوسەنگیی دەسەڵاتەکەی، بەتایبەت لە کاتێکدا کە جەنگی غەزە و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو سێیەمین ساڵی خۆی هەنگاو دەنێت.

ئەمیر ئۆهانا، سەرۆکی کنێست لە کاتی راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەماندا رایگەیاند: "ئێمە خولێکی چوار ساڵەی تەواومان بەڕێکرد، نۆ بودجە و سەدان پڕۆژەیاسامان پەسەند کرد."

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.