ڕاستەوخۆ

ئەڵمانیا تەواوی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان دەکشێنێتەوە

reset font size increase font size

گۆڤاری "دێر شپیگل"ی ئەڵمانی ئاشکرای کرد، حکومەتی بەرلین بڕیاری داوە تەواوی هێزە سەربازییەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان بکشێنێتەوە. ئەم بڕیارەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە ستراتیژی نوێی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە شیکارییەکەی ئەو گۆڤارە ئەڵمانییە، بڕیارەکەی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ کشانەوەی هێزەکانی، ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە هەنگاوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکاوە، کە بەپێی پلانێکی پێشوەختە خەریکی کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانی و کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانیەتی لە ناوچەکەدا.

ئەم پێشهاتە سەربازییە لە کاتێکدایە، کە هێزەکانی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، ساڵانێکە لە هەرێمی کوردستان جێگیرن و ڕۆڵێکی بەرچاو لە مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و پێشکەشکردنی هاوکاریی لۆجستی دەگێڕن.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.