ڕاستەوخۆ

ئیسماعیل بەقایی: هێشتا لەگەڵ ئەمریکا لە شەڕداین

reset font size increase font size

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زنجیرەیەک لێدوانی لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە دا و ڕایگەیاند، ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمەریکا ئاشتی بۆ ناوچەکە دەهێنێت و ڕێککەوتنەکەش دژی ئێران نییە.

بەقایی ئاماژەی بەوە دا کە ئەمریکا لە کاتی دانوستاندیشدا هێرشی کردووەتە سەر ئێران، و ئەمەش مانای ئەوەیە کە وڵاتانی ناوچەکە تێگەیشتوون کە ناتوانن پشت بە ئەمریکا ببەستن.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا لە دۆخی شەڕداین و تاوەکو دەستدرێژییەکان بەردەوام بن، گەروی هورمز ناکەنەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە وڵاتانی ناوچەکە هەنگاو بۆ بەهێزکردنی ئاسایش بنێن، و نابێت وڵاتانی دراوسێ ببنە سەکۆیەک بۆ هێرشکردنەسەر ئێران.

هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە لەگەڵ عومان لە گفتوگۆداین.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.