ڕاستەوخۆ

لە سێ مانگی ڕابردوودا 135 کەس لە ڕێگەوبانەکانی کرماشان گیانیان لەدەستداوە

reset font size increase font size

لە سێ مانگی ڕابردوودا ١٣٥ کەس لە ڕێگەوبانەکانی پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە، و بەرپرسانی تەندروستیش خراپیی ڕێگاوبانەکان بە هۆکاری سەرەکیی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە دەزانن.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان کە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی دادی پارێزگای کرماشانەوە بڵاو کراونەتەوە، لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا، جگە لە قوربانییە گیانییەکان، سێ هەزار و ٢٥٢ کەسیش بریندار بوون، کە لەو ژمارەیە ٩٠١ کەسیان ژن و دوو هەزار و ٣٥١ کەسیان پیاو بوون.

ئامارەکان دەریدەخەن کە زۆربەی هەرە زوری قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە دەرەوەی شارەکان و لەسەر ڕێگا سەرەکییەکان تۆمار کراون.

هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان جەخت لەوە دەكەنەوە کە کێشە و کەمکوورییەکانی ڕێگاوبانەکان هۆکاری سەرەکی و بڵاوترینی ڕوودانی ئەم کارەساتە هاتوچۆییانەن لە ناوچەکەدا.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.