- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە ڕۆژی چوارشەممە 9ی ئەیلولی 2026، سیروان حێبیبی، ئەندامی حیزبەکەیان لە ئەنجامی بۆسەیەکی هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری کامیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕفێندراوە و ئەشکەنجە دراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پژاک، ناوبراو تەنیا بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکی ڕێکخراوەیی سەردانی کامیارانی کردبوو و هیچ چەک و کەرەستەیەکی پێ نەبووە، بەڵام دوای دەستگیرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی نییە؛
لە کۆتاییشدا پژاک دەسەڵاتدارانی ئێرانی بە بەرپرسی سەرەکیی ژیان و سەلامەتیی ئەو ئەندامەی زانی و داوای لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی مەدەنی کرد بە بەپەلە بەدواداچوون بۆ چارەنووسی بکەن.