ڕاستەوخۆ

هێرشی نوێی درۆنیی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی حزبی دیموکرات لە کۆیە

reset font size increase font size

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حزبەکە، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٦، هێرشێکی نوێی درۆنیی ئێرانی بنکەیەکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر کردە ئامانج، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێ بکەوێتەوە.

وردەکاریی هێرشەکە

حزبەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە که کۆماری ئیسلامی جارێکی تر هێرشێکی درۆنی کردووەتە سەر بارەگاکانی و دوو درۆن بنکەیەکی حزبی دیموکراتیان لە کۆیە کردووە ئامانج.

ئەم هێرشە دەبێتە چوارەمین پەلاماری ئێرانی کە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بنکەکانی ئەم حزبی ئۆپۆزسیۆنە دەكاتە ئامانج.

محەمەد نەزیف قادری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حزبی دیموکرات، راگەیاند: هێرشەکان لە ماوەی هەفتەی رابردوودا پەرەیان سەندووە، بەڵام خۆشبەختانه هێرشی بەیانیی ئەمڕۆ هیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتەوە.

 ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە ئێران سیاسەتی دەستدرێژی و پێشێلکردنی خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوام پێ دەكات.

ئامار و زیانەکانی جەنگ لە دژی حزبی دیموکرات

لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی سەدان هێرشی درۆنی و مووشەکی لەلایەن ئێران و هاوپەیمانەکانییەوە بووەوەتەوە کە زۆرینەی جار بنکەی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج. بەگوێرەی ئامارەکانی حزبی دیموکرات:

لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حدکا لە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای جەنگەوە، کەمتر ٣ کەس کوژراون و ٩ کەسی تریش بریندار بوون.

سوپای پاسداران لە کۆتایی شوباتەوە لانیکەم ٧٦ درۆنی شاهید، ٥٥ درۆنی حەدید-١١٠، ١٣ مووشەکی بی ئێم-٢١ گراد و ٤ مووشەکی بالیستیکی ئاراستەی بنکەکانی حزبی دیموکرات کردووە.

ناوەندە پزیشکی و پەروەردەیییەکانی حزبەکە لە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران، زیاتر لە ١٤٥ مووشەک و درۆن کراونەتە ئامانج.

جگە لەم هێرشانە، پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حزبی دیموکرات و هێزەکانی کۆماری ئیسلامیدا لە ناوچە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی حوزەیرانەوە ڕووی داوە؛ لەوانەش ڕووداوی ٢ی تەممووز کە حزبەکە ڕایگەیاند پێنج ئەندامیان لە پێکدادانی سوپای پاسداران لە ناوچەی قسقاپان لە نزیک پیرانشار گیانیان لە دەست داوە.

 ا

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.