ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دەرەوەی هیندستان: 16 هاوڵاتیی وڵاتەکەمان لە جەنگی ئەمریکا و ئێراندا کوژراون

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی هیندستان ڕایگەیاند که لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاوە تا ئێستا، ١٦ هاوڵاتیی وڵاتەکەی گیانیان لە دەست داوە و ٧٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتەکەدا هاتووە که لەناو کوژراوەکاندا ١٠ مەلەوانی هندی هەەن، و قوربانییەکان لە چەند وڵاتێکی جیاوازدا کەوتوونەتەوە؛ بە جۆرێک که:

٨ کەس لە عومان

٤ کەس لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی

٢ کەس لە کوەیت

١ کەس لە ئێران

١ کەس لە عەرەبستانی سعودی

جێی باسە که ژمارەیەکی زۆر لە کرێکار و هاوڵاتییانی هندی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکەن، یان وەک کارمەند لەو کەشتییە نەوتهەڵگر و تجارییانەدا کار دەکەن کە بە ناوچە ئاويیەکانی دەوڵەتانی عەرەبیدا تێپەڕ دەبن و نەوت دەگوازنەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.