بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە، 26ی ئەیلوولی 2026)، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای نێوان کرماشان بۆ تاران، پاسێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەست دا و 24 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئێران، پاسەکە ٣٥ سەرنشینی تێدا بووە، و بەهۆی سەختیی ڕووداوەکەوە سەرجەم سەرنشینەکانی زیانیان بەرکەوتووە و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
تاوەکو ئێستاش هۆکاری سەرەکیی وەرگەڕانی پاسەکە بە فەرمی ڕێنەکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ساڵانە نزیکەی 20 هەزار کەس لە ئێران بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دەدەن، و بە یەکێک لەو وڵاتانە دەناسرێت کە زۆرترین قوربانیی ڕێگاوبانی هەیە، بە جۆرێک کە ناڕێکی و تەسکیی بەشێکی زۆر لە ڕێگاکان دەبێتە هۆی ئەوەی بچووکترین لادانی ئۆتۆمبێل ببێتە هۆی کارەساتی گەورە.