ڕاستەوخۆ

شەپۆلی دەستگیرکردنی هاوڵاتییان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

reset font size increase font size

لە چوارەمین ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی و هاوکات لەگەڵ بانگەوازی هاوپەیمانیی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتییانیان لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ناوەندی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان 20 هاوڵاتییان لە شاری شنۆ دەستبەسەر کردووە، کە ناسنامەی پێنج کەسیان ئاشکرا کراوە. لە هەمان کاتدا، درەنگانی ئەمشەو حاسڵ فەقری، هاوڵاتییەکی تەمەن 31 ساڵی خەڵکی مەهاباد، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکاندا بەبێ بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە دوو هاوڵاتیی دیکەی خەڵکی سنە بە ناوەکانی جەلال خودامرادی و موحسین حوسێن‌پەناهی، دوای بانگهێشتکردنیان بۆ ئیدارەی ئەماکنی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.