ڕاستەوخۆ

هەڵمەتێکی نوێی دەستبەسەرکردن و سزادانی چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد

reset font size increase font size

هەڵمەتێکی نوێی دەستبەسەرکردن و بەسەپاندنی سزای بەندکردن لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانەوە ڕووی لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە و لەم چوارچێوەیەدا شەش هاوڵاتی و چالاکوان ڕووبەڕووی گرتن و سزادان بوونەتەوە.

هاوڵاتییەک بە ناوی ئارمان ئیبراهیمی، خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی بەسەربردنی سزای ساڵێک بەندکردن، گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ.

هاوکات لە بەردەوامیی هەڵمەتەکەدا، هاوڵاتییەک بە ناوی یونس حەسەن‌خان لە شاری بۆکان و دوو گەنجی تەمەن 20 ساڵانی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی ماهان موسەوی و دانیال موسەوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئاڕاستەکراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم سێ هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

لە لایەکی دیکەوە، دەسەڵاتی دادوەریی ئێران سزای بەندکردنی بەسەر دوو چالاکواندا پەسەند و سەپاند؛ دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران سزای 2 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بۆ سەجاد حائیری، نووسەر و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی ئیلام پەسەند کرد.

هەروەها یونس نەبیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سزای 10 ساڵ و ڕۆژێک بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.