ڕاستەوخۆ

بە تەقەی هێزەکانی ئێران دوو کۆڵبەری کورد کوژران

reset font size increase font size

لە ئەنجامی دوو ڕووداوی جیاوازی تەقەکردنی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی خۆی و پاوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کۆڵبەری گەنج گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و تۆڕی کۆڵبەرنیوز، لە بەرزاییەکانی سنووری گوندی "بلجوک"ی سەر بە شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ، هێزەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە ڕانیەیەک کۆڵبەر کردووە. لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەسوڵ قەلەندەری (تەمەن ٢١ ساڵ) بە سەختی بریندار بوو و گیانی لەدەستدا.

 ناوبراو خێزاندار بووە و باوکی دوو منداڵ بووە.

لە ڕووداوێکی دیکەدا لە ناوچە سنوورییەکانی نۆدشەی سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، کۆڵبەرێکی دیکەی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی سوهەیل فیردەوسی، خەڵکی گوندی دزاوەر، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت گیانی لەدەستدا.

سەرەڕای ناڕەزایەتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، تەقەکردنی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و ئامارەکان ئاماژە بە بەرزبوونەوەی مەترسییەکان بۆ سەر ژیانی کاسپکارانی سنوور دەکەن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.