ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، هەفتەی ڕابردوو، فەرماندە باڵاکانی سەربازیی ئەمریکا، ئیسرائیل و حەوت وڵاتی عەرەبی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت و نهێنیدا لە ئەڵمانیا بارودۆخی جەنگی ئێران و دۆخی ئەمنیی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.
کۆبوونەوەکە بە دەستپێشخەریی ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بەڕێوەچووە و نوێنەرانی سەربازیی وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین، کوێت، قەتەر، ئوردن و میسر تێیدا ئامادە بوون. لە کۆبوونەوەکەدا، کوپەر جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەمریکا نیازی کشانەوەی هێزەکانی لە ناوچەکە نییە و پلانی زیاترکردنی هاتوچۆی کەشتییەکانی لە گەرووی هورمز بۆ ئامادەبووان ڕوونکردووەتەوە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە پەرەپێدانی هاوکارییە زانیاری و سەربازییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ هەندێک وڵاتی عەرەبی کردووە، لەوانەش گفتوگۆ و هەماهەنگی لەگەڵ سعودیە بۆ پشتیوانیی زانیاری و دەستنیشانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو وڵاتە دژی حوسییەکان.