ڕاستەوخۆ

سەرۆکی ئەمریکا: جەنگ لەگەڵ ئێران بە زوویی کۆتایی دێت

reset font size increase font size

دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختدەکاتەوە، جەنگ لەگەڵ ئێران بە زوویی و پێش هەڵبژاردنی کۆنگرێس کۆتایی دێت.

ترەمپ ڕۆژی پێنجشەممە لە میانی بەشداری کۆبوونەوەیەک لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور، گوتیشی، ئەنجامی جەنگەکە باش و لەبەرژەوەندی وڵاتەکەی دەبێت.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها جەختی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی نابێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.

سەرۆکی ئەمریکا دوپاتیشیکردەوە حکومەتی ئێران بەتەواوی داڕماوە و هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە بەتەواوەتی لەناوچوە.

راشیگەیاند گەرووی هورمز بەتەواوەتی کراوەتەوە و پێشبینی کرد لەگەڵ کۆتایی هاتنی جەنگ، نرخی نەوت و بەنزین بەخێرایی دابەزێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.