ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بڕیارنامەیەکی نوێی پەسەند کرد، كه تێیدا داوا لە حکومەتی ئێران دەکات، دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و ئوردن ڕابگرێت.
بڕیارنامەکە بە زۆرینەی 13 دەنگی بەڵێ و بەبێ هیچ دەنگێکی نەخێر پەسەند کرا.
هەر یەک لە وڵاتانی چین و ڕوسیا، دەنگی بێلایەنیان دا.
ئەنجومەنی ئاسایش داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکانی تاران بۆ سەر وڵاتانی "بەحرەین، کوێت، عومان، قەتەر، سعودیە، ئیمارات و ئوردن" دەکات.
بڕیارنامەکە، هەر جۆرە هەڕەشە و هەوڵێکی حکومەتی ئێران، بۆ تێکدانی هاتوچۆی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی لە گەروی هورمز" بە توندی سەرکۆنە دەکات.
بڕیارنامەکە لەلایەن بەحرەینەوە پێشکەش کرابوو و پاڵپشتیی 135 وڵاتی جیهانی لەگەڵ بوو.