پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە شەوی ڕابردووەوە 18 هێرشی درۆنیی بۆ سەر ئاسمانی هەولێر کراوە و هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووتەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە میدیاکانی پارتی گوت، شەوی ڕابردوو بەچڕیی زنجیرەیەک هێرش کرانە سەر هەولێر، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیان لێ بکەوێتەوە و تەنها زیانی مادی بە چەند گەڕەکێک گەیاندووە.
گوتیشی، سەرجەم هێرشەکان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنران.
هاوکات، هەر ئەمشەو چوار جار لە چەند کاتێکی جیاواز هێرشی درۆنیی کرایە سەر فرۆکەخانەی هەریر، بەهۆیەوە ماوەیەک ئاگر لە ناو فرۆکەخانەکە کەوتەوە.
لەماوەی 13 ڕۆژی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سوپای پاسداران و گروپهكانی سهر به ئێران، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکان بەردەوام هێرش دهكهنه سەر وڵاتانی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان.