ڕاستەوخۆ

لە رۆژاڤای کوردستان تەرمی چوار شەهیدی هەسەدە بەخاک سپێردران

reset font size increase font size

هەزاران کەس لە دانیشتووانی شارەکانی دێریک، گرکێ لەگێ، چلاخا و دربەسییە، لە دوو رێوڕەسمی جیاوازدا تەرمی چوار شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)یان بەخاک سپارد، کە لە پاراستنی رۆژاڤادا شەهید ببوون.

لە رێوەڕەسمێک کە لە گۆڕستانی شەهید خەبات، لە شاری دێریک بەڕێوەچوو، تەرمی هەریەک لە شەهیدان ڕامان سۆرۆ، شەڕزان ساسۆن و میلیتان رۆژاڤا بە دروشمی شەهید نامرن بەخاک سپێردران.

لە مەراسیمەکەدا محەمەد عادل، ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان ڕایگەیاند، شەهیدان سنوریان نەناسی و لە سەرانسەری کوردستانەوە بەشداریی پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژاڤا بوون.

هاوکات لە مەراسیمێکی دیکەدا لە گۆڕستانی شەهید ڕۆستەم جودی لە دربەسییە، تەرمی شەهید محەمەد موتای یوسف بە ئامادەبوونی خەڵکی ئەو شارە بەخاک سپێردرا.

 بەشار کۆش، ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لەو رێوڕەسمەدا بەڵێنی دووبارە کردەوە، بەردەوام بن لەسەر ڕێبازی شەهیدان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.