ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە رایگەیاند، پڕۆژەی بە قەزاكردنی ناحیەی جەلەولا (گوڵالە) و بچووككردنەوەی قەزای خانەقین ڕاگیرا.
ئەوس مەهداوی دەڵێ، بە واژۆی 9 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، بەهۆی سەرپێچی یاساییەوە، پرۆسەی بە قەزاكردنی ناحیەی جەلەولا و بچوككردنەوەی قەزای خانەقین راگیران.
بڕیاری بە قەزاکردنی ناحیەی جەلەولا، رۆژی پێنجشەممە رابردوو، لەلایەن عومەر کوڕوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە راگەیێندرا و لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوە كرد گوڵاڵە کراوەتە قەزا، دوای ئەوەی داواکارییەکە چووەتە بەغداد و وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ.
دوای ئەوەی ناحیەی جەلەولا لە سنوری دیالە کرایە قەزا، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گۆڕینی ناونیشانی ئیداری جەلەولا لە ناحیەوە بۆ قەزا و لابردنی لهسهر خانهقین بۆسهر دیاله، هەوڵێکە بۆ گۆڕانکاری لە دیموگرافیای ناوچە کوردستانییەکانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم.