مانگی ڕابردوو نزیکەی دوو هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی سوتاویی و جوانکاریی سلێمانیان کردووە. تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، نەشتەرگەریی دەگمەنیش ئەنجامدراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئامارێکی لە بارەی سەردانیکەرانی بەشی سوتاویی و جوانکاریی بۆ مانگی ڕابردووی نەخۆشخانەکانی سلێمانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکان لەو مانگەدا هەزار و 799 چارەخوازی نەشتەرگەری، جوانکاری و سوتاویی چارەسەریی پێویستیان بۆ کراوە.
ئەو کەسانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سوتاوییان کردوە، 250 کەسیان لە بەشی فریاکەوتن، هەزار و 42 کەسیش لە بەشی ڕاوێژكاریی چارەسەر و 507 كەسەکەی دیکەش چارەسەریی سروشتییان بۆ كراوە.