ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت، له باره‌ی پرسی كورده‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سوریا كردووه، سه‌رۆكی سوریاش دڵنیایی ده‌دات به مه‌رسومێك مافی كوردیان له سوریا چه‌سپاندووه.
فریدریچ مێرز ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا له شاری به‌رلین ڕایگه‌یاند، هاوكاری سوریا ده‌بن بۆ بنیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه جه‌نگ دووچاری كاره‌ساتی كردووه.
گوتیشی، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا شاندێكی بازرگانییان سه‌ردانی سوریا ده‌كات و بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه ژێرخانی ئاو له‌و وڵاته، 200 ملیۆن یۆرۆ ده‌ده‌نه سوریا.
له باره‌ی پرسی كورد و پێكهاته‌كانی سوریاوه، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا گوتی، گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سوریا كردووه و هیوادارین توندوتیژیی دژی هیچ پێكهاته‌یه‌كی سوریا نه‌كرێت.
له باره‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران و نا سه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا گوتی: داواكارین ده‌ستبه‌جێ ئه‌و جه‌نگه‌ی به‌رپا بووه، بوه‌ستێت.
هاوكات ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریاش ڕیگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ن متمانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به ده‌ستبهێننه‌وه.
گوتیشی، سوریا فره كلتور و پێكهاته‌یه و سه‌دان ساڵه پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته به ئاشتی و به یه‌كه‌وه ده‌ژین، به مه‌رسومێكی فه‌رمییش ئاماژه‌یان به مافی كورد له سوریای نوێ‌دا كردووه.