سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، لە جەژنی ئیستەردا ئامادەن بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربەست.
میدیاكانی ئۆكرانیا له زاری ڤلادمێر زێلێنسكی بڵاویانكرده‌وه، ئۆكرانیا پشتیوانی له كۆتایهاتن به شه‌ڕده‌كات و ئاماده‌یه له ڕۆژی جه‌ژنی ئیسته‌ردا كه 31ی مانگی سێیه و هه‌ردولا ئاهه‌نگ بۆ ئه‌و جه‌ژنه هاوبه‌شه‌یان ده‌گێڕن، ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ڕوسیا بكات.
ساڵێک لەمەوبەر ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا یەکەمین ئاگربەستی بۆ جەژنی ئیستەر ڕاگەیاند، ئۆکرانیاش هه‌مان ڕێگه‌ی ڕوسیای پەیڕەو کرد، به‌ڵام ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا پێشێلکارییەکی ئۆکرانیای ڕاگەیاند.
جه‌ژنی قیامه‌تی مه‌سیح یان جه‌ژنی ئیسته‌ر، به گه‌وره‌ترین جه‌ژنی مه‌سیحی داده‌نرێت، تایبه‌ته به له خاچدان و دواتر زیندووبوونه‌وه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح، هه‌موو ساڵێك یادی له خاچدانی حه‌زره‌تی مه‌سیح ده‌كرێته‌وه كه له گۆلگۆسا له قودس له‌لایه‌ن ڕۆمانییه‌كانه‌وه له خاچ درا.