ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، دوای سێ رۆژ لە بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکا، ئەمڕۆ کاتژمێر 12:01 بەکاتی ئەمریکا، هەموو دەروازە دەریایی و وشکانی و ئاسمانییەکان ئاگەدارکراونەتەوە، بڕیارەکانی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەپاندنی باج هەڵوەشاوەتەوە، چیتر بەو سیستمە کار ناکرێت.
رۆژی هەینی دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاریدا، هەموو ئەو فەرمانە گومرگیانەی پەیوەستن بە فەرمانەکانی پێشووی دۆناڵد ترەمپ کە پەیوەندییان بە یاسای دەسەڵاتە ئابوورییە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکانەوە هەیە، رادەگیرێن و چیتر کاری پێناکرێت.