ڕاستەوخۆ

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز: ناکۆکى کەوتووەتە نێوان ناتۆ و ئەوروپا

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاویکردەوە، ناکۆکى کەوتووەتە نێوان ناتۆ و وڵاتانى ئەوروپا یەکێتی ئەوروپا ئەوەش بەهۆى کام وڵات سەرپەرشتى بەرهەمهێنانى چەک بۆ ڕێکخراوەکە بکات و چۆن مامەڵە لەگەڵ داخوازییەکانى ئەمریکا بکرێت.

ڕۆژنامەکە لە زارى چەند چاودێێکەوە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەوروپیەکان داوایان کردووە ڕۆڵێکی چالاکتریان هەبێت لە دابینکردنى ئاسایشی خۆیان، هەروەها جەخت لەسەر هاوکاری ناوخۆیی و پەرەپێدانی کۆمەڵگەی پیشەسازی بەرگری خۆیان دەکەنەوە.

ئاماژەبەوەشکراوە، سیاسەتەکانی واشنتۆن کاریگەری لەسەر هەڵوێستی ناتۆ هەیە، چونکە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، خواستی یەکێتی ئەوروپای بەهێزتر کردووە بۆ کەمکردنەوەی پشتیوانیەکانى ئەمریکا بۆ ڕێکخراوەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.