ماڵپەڕی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران، بەرپرسی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ڕاسپاردووە، لە ئەگەری تیرۆرکردنیدا، ئەرکی پاراستنی وڵاتەکە بگرێتە ئەستۆ.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، عەلی لاریجانی، بە کردەوە بووەتە کەسی یەکەمی بڕیارەکان و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە پەراوێزخراوە.
لاریجانی تەمەن 67 ساڵ، فەرماندەیەکی پێشووی سوپای پاسداران بووە، ئەرکی زۆر هەستیاری پێسپێردراوە، لەوانە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان، هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانە بەهێزەکانی وەک روسیا و بەڕێوەبردنی گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا.