ئەم پڕۆژە یاسایە کە تووڕەیی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە، لەلایەن کنێستەوە بە دەنگی 62 بەرامبەر بە 48 دەنگی پەرلەمانتاران پەسەندکرا، لەوبارەوە، نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێن، پەسەندکردنى ئەو یاسایە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتیەکانە.
هەروەها بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێشتر پاڵپشتى بوونى یاسایەکى لەوجۆرەى کردووە بەتایبەت بۆ جێبەجێکردنى سزاى ئەو فەلەستینیانەى لە وڵاتەکەیان زیندانین و بڕیارى لەسێدارەدانیان هەیە.
ئیتیمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، کە پێشەنگی ئامادەکردنى پڕۆژە یاساکە ناسراوە پیرۆزبایی پەسەندکردنى ئەو پڕۆەى لە پەرلەمان کرد و سەرجەم ئەو کەسانەى بە بەێ دەنگیان پێدابوو ئاهەنگیان گێرا.
دواتر وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسى ڕایگەیاند: "لە ئێستادا دەتوانین تیرۆریستان لە سێدارە بدەین".