وەزیری دەرەوەی سوریا لەبارەی مانەوەی هێزەکانی روسیا لە سوریا بە ئەلعەرەبیەی گوتووە، بەرپرسانی سوریا پەرۆشی مانەوەی هێزهكانی ئێمەن لە وڵاتەکەیان.
سێرگی لاڤرۆڤ لە چاوپێكهوتنێكیدا لهگهڵ كهناڵی ئهلعهرهبیه باسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرپرسانی نوێی سوریا کردووە و دەڵێ، پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای رێز و سودە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا لە ماوەی چوار مانگدا دووجار سەردانی روسیای کردووە، بەردەوامیش شاندەکانی هەردوولاش لە گفتوگۆدان.
لەبارەی رۆڵی وڵاتەکەشی لە بنکەکانی حەمیم و تەرتوس گوتی، بۆ پاراستنی هاوسەنگی وڵاتەکانە لە سوریا.
لەبارەی مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش، لاڤرۆڤ بە ئەلعەرەبییەی گوتووە، کەمپەکانی داعش لە سوریا پشتگوێخراون و زیاتر لە 10 هەزار زیندایش رەوانەی عێراق کراوە، ئەگەر ئەم کێشەی چارەسەر نەکرێت ئاگرخۆش دەکات بۆ ئاژاوەیەکی دیکە لە ناوچەکە.