وهزیری دهرهوهی ئێران رایگهیاند، بهرپرسهكانی ئێران سهلامهتن و هێندهی ئاگاداربێت خامنهیی زیندووه.
عەباس عێراقچی بۆ ئێن بی سی قسهی كردووه و دهڵێ، ئەوەنەی من ئاگاداربم ئایەتوڵا خامنەیی، سەرۆک پزشکیان و بەرپرسە باڵاکان زیندوون.
ئاماژهی بهوهشكردووه، پێدەچێت دوو فەرماندەی سوپا کوژرابێت، بەڵام ئەوە کێشەیەکی گەورە نییە و هێرشی ئێمەش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی درواسێ بۆ بەرگریکردنە لە خۆیان، ناتوانن تەنها بینەری رووداوەکان بن.
لەبارەی دانوستانکانیش وەزیری دەرەوەی گوتی، خەڵکانی دیکە كه (مهبهستی ئیسرائیله) ئەمریکایان بۆ بەرژەوەندی خۆیان کردووەتە ناو شەڕەکەوە، ئەگەر ئەمریکا بیەوێت گفتوگۆمان لەگەڵدا بکات خۆی دەزانێت بە چی رێگایەک دەبێت، هەتا ئەو هێرشانەش رانەگیرێت ئێمە هێرشەکانمان راناگرین.
عێراقچی دەشڵێ، گۆڕینی رژێمی ئێران مەحاڵە، ئەمریکا و ئیسرائیل ناتوانن رژێمێک بگۆڕێن کە ملیۆنان خەڵک پشتگیری دەکەن.