دادگای نەهێشتنی تاوانەکانی گەندەڵی لە عێراق، بڕیاری سزادانی 7 ساڵ زیندانیکردن و غەرامەیەکی دارایی بەسەر پەرلەمانتاری عێراق عالیە نوسەیفدا سەپاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی دەستەی دەستپاکی ئیتحادی، حوکمەکە بەپێی مادەی (19) لە یاسای دەستەی دەستپاکی و بەدەستهێنانی سەرمایەی ناڕەوا ژمارە (30ی ساڵی 2011)ی هەموارکراو دەرچووە. دادگا ناوبراوی پابەند کردووە بە گەڕاندنەوەی بڕی (14,239,590,00.0) چوارده ملیار و دووسەد و سی و نۆ ملیۆن دیناری عێراقی، لەگەڵ (12,442,500) دوانزدە ملیۆن و چوارسەد و چل و دوو هەزار و پێنجسەد دۆلاری ئەمریکی.
جگە لە گەڕاندنەوەی سەرمایەکە، دادگا غەرامەیەکی دارایی یەکسان بە بڕی سەرمایە ناڕەواکەی خستووەتە سەر، کە بەمەش کۆی بڕی گەڕێنراوە و غەرامەکە دەگاتە زیاتر لە 61 ملیار دینار.
لە هەمان کەیسدا، دادگا سزای 3 ساڵ زیندانی توندی شدیدی دیکەی بە تاوانی شاردنەوەی زانیاری لە فۆرمی زمەی مالی بەسەردا سەپاندووە، بەڵام بڕیاریداوە سزا قورسەکە جێبەجێ بکرێت.
هاوکات بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی موڵکە گوازراوە و نەگوازراوەکانی نوسەیف تاپۆ کراوە و ماف دراوەتە دەستەی دەستپاکی بۆ داواکردنی قەرەبووی زیانەکان.
عالیە نوسیفی لە بەرەبەیانی ڕۆژی 28ی حوزەیرانی 2026، بەپێی فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەری بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە گەندەڵی دارایی و ئیداری و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، دەستگیرکرا.
دەستگیرکردنی ئەو پەرلەمانتارە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی بەرفراوان و ڕانەگەیەنروی ئەمنی و دادوەریی دژە گەندەڵی لە عێراق دێت کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 48 بەرپرس و ئەندامی پەرلەمان بە تۆمەتی گەندەڵی و گەندەڵی دەستبەسەر کراون.
نوسەیفی بەوە ناسرابوو کە زۆر دژی گەندەڵی لیدوان دەکات و داوای یەکسانی و چاکسازی لە دامەزراوەکاندا دەکرد.