محه‌مه‌د شیاع سودانی و نوری مالكی جهختدهكهنهوه له سه‌ر كاراكردنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و لابردنی به‌ربه‌ست و گرفته‌كانی به‌رده‌می.
نوسینگه‌ی نوری مالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نوری مالكی پێشوازیكردووه له محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان و سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، سودانی و مالكی هاوڕابون له سه‌ر كاراكردنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و لابردنی به‌ربه‌ست و گرفته‌كانی به‌رده‌می.
ئه‌و قسانه‌ی مالكی و سودانی له‌كاتێكدایه، شه‌وی ڕابردوو هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان، به‌هۆی ناكۆكیی توندیان نه‌یانتوانی بگه‌نه ڕێككه‌وتن له سه‌ر دیاریكردنی كاندیدێكی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و خستیانه ڕۆژی چوارشه‌ممه.
به گوێره‌ی ماده‌ی 76ـی ده‌ستور، ده‌بێت له دوای دیارییكردنی سه‌رۆككۆمار، له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران دیاریی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
له دوایین هه‌ڵوێستیشدا، ئه‌مریكا ناردنی دۆلاری بۆ عێراق ڕاگرت، تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی نوێ پێكده‌هێنرێت.