ڕاستەوخۆ

تورکیا هەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا چڕ دەکاتەوە

reset font size increase font size

ئەنقەرە بە فەرمی ڕایگەیاند، چالاکانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و ئامادەیی خۆشی نیشان داوە وەک سەکۆیەک میوانداریی دانوستانەکان بکات.

سەرۆککۆماری تورکیا گوشار دەخاتە سەر هاوبەشە ڕۆژئاواییەکانی بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست پێبکاتەوە.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی تورکیاوە بە ئاژانسی ڕیا نۆڤۆستی ڕاگەیاندووە، ئەنقەرە هیوادارە بە هەبوونی ئیرادەی سیاسی، لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا پرۆسەی دانوستانەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ دەست پێبکاتەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییە بەردەوامەکانیدا لەگەڵ سەرکردە ڕۆژئاواییەکان جەختی لەوە کردووەتەوە، پێویستە بە خێرایی بگەڕێنەوە بۆ بژاردەی دیپلۆماسی و تورکیاش ئامادەیە هەموو ئاسانکارییەک بۆ ڕێکخستنی ئەو دیدارانە بکات.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەردۆغان لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا، ئامادەیی ئەنقەرەی بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەکان لە سەر ئاستی باڵا و تەنانەت لە سەر ئاستی سەرکردەکانیش دووپات کردووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین ڕاگرتنی دانوستانەکانی ڕاگەیاندبوو و هۆکارەکەی بۆ سەرقاڵبوونی ئەمریکا بە بوارەکانی دیکەوە گەڕاندبووەوە، هەرچەندە ئاماژەی بەوەش کردبوو، مۆسکۆ چاوەڕێی خولێکی نوێی گفتوگۆکانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.