ڕاستەوخۆ

دوناڵد ترەمپ: ڕاستەوخۆ لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەشدارم

reset font size increase font size

دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڕاستەوخۆ لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێراندا بەشدارە و پێی وایە جەنگەکە زۆر بە زوویی کۆتایی دێت. دەشڵێ، ڕێککەوتنیش لەسەر کردنەوەی گەرووی هورمز ئەگەرێکی نزیکە. 

دوناڵد ترەمپ، لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی گوت، سەرەڕای هەوڵەکانی پێشووی سوپای پاسداران بۆ داخستنی گەرووی هورمز و بە ئامانجانگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان، ئێستا گەرووی هورمز تا ڕادەیەک کراوەیە و ئەمەریکا کۆنتڕۆڵی دەکات، دەشڵێ، ئێران ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر ئەم جەنگە درێژە پێ بدات.

ترەمپ دانی بەوەدا نا کە سوپای ئەمریکا کێشەی کەمبوونەوەی هەندێک لە کەرەستە و چەکی پێشکەوتووی هەیە بەهۆی پێدانی بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی بە شێوەی بێبەرانبەر بە ئوکرانیا لە سەردەمی سەرۆکایەتیی جۆ بایدن، بەڵام دڵنیایی دا کە لە هەندێک جۆری چەکی بەهێزدا خاوەنی پاشەکەوتێکی بێسنوورن و بۆ جۆرەکانی دیکەش بەردەوام کار دەکەن بۆ دابینکردنیان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.