ڕاستەوخۆ

گیدیۆن سار: تورکیا لەژێر دەسەڵاتی ئەردۆغاندا هەڵمەتی سەربازیی بەرفراوانی دژی کورد ئەنجام داوە

reset font size increase font size

لێدوانە دژبەیەکەکانی نێوان وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئیسرائیل توندتر دەبن و هەردوولا لە میدیاکاندا تۆمەتی وێرانکاری، دەستوەردان و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی سوریا و دەستدرێژیکردنە سەر گەلان دەخەنە پاڵ یەکتری.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، هێرش و لەشکرکێشییەکانی سوپای ئیسرائیلی لە ناو خاکی سوریا بە هۆکاری سەرەکیی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە ناو برد و داوای کرد بەپەلە ئیسرائیل هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە.

لە بەرامبەردا، گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (ئێکس) وەڵامێکی توندی هاکان فیدانی دایەوە و ڕایگەیاند: "تورکیا لەژێر دەسەڵاتی ئەردۆغاندا، هەڵمەتی سەربازیی بەرفراوانی دژی کورد لە سوریا و عێراق ئەنجام داوە. ئەوە ئێوەن دەیان ساڵە بەردەوام سەروەریی خاکی سوریا پێشێل دەکەن".

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل نووسیویەتی: "لە ئێستادا تورکیا 5٪ی خاکی سوریای داگیر کردووە و نیازی هەیە بنکەی سەربازیی بەردەوام لە ناوچەکەدا دابمەزرێنێت تاوەکو ئاسایشی ئیسرائیل لاواز بکات. لە کاتێکدا ئیسرائیل تەنیا یەک لەسەر دەی خاکی سوریای بەدەستەوەیە، ئەوەش تەنیا بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی خۆیەتی".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.