ڕاپۆرتی/ کوردستان لەزگییەڤا
جەنگی جیهانی سێیەم هەرچەندە هێشتا ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بە خێرایی هەنگاوى بۆ دەنێرێت، ناوچەی ململانێ، یان وەک دەڵێن، ئەو ‘ناوچەی کە پێویستە بگۆڕدرێت’، دەبێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەموومان تێدەگەین کە ئەمڕۆ بابەتەکە ئێران و وڵاتانی دیکە نییە، بەڵکو دەسەڵات و بەرژەوەندییە. بۆیە بۆ وڵاتانى بەرژوەندخواز، چارەنووسی گەلانی ناوچەکە گرنگ نییە.
ئەوروپا ڕەتیدەکاتەوە هاوکاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بکات لەو هێرشەى کە واشنتۆن و تەلئەبیب دژی ئێران دەستیانپێکردووە. کاجا کاڵاس کۆمیساری ئەوروپا، هەڵوێستی وڵاتانى ئەوروپای بەم شێوەیە ڕاگەیاند: “ئەمە شەڕی ئێمە نییە”.
بەڵام ماوەیەکی زۆرە ئەوروپا لەو شەڕەدا بەشدارن. مرۆڤ تەنیا پێویستی بەوەیە لە بیری بێت کە چۆن ساڵانێکە ئەوروپییەکان بڕیارنامەی دژە ئێرانیان پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە کردووە و تارانیان هەمیشە تاوانبار کردووە. ئەمە جگە لە ئامادەکاری بۆ شەڕ بە هەنگاوێکى دیکە نازانرێت .
جارێکی دیکە ئەوروپییەکان هەوڵ دەدەن ڕۆڵی جۆرێک لە ناوبژیوان بگێڕێن بۆ نموونە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەرەنسا چەندین جار پەیوەندی بە مەسعود پزیشکیان، سەرۆکى ئێرانەوە کردووە و باسى لە پێویستی ئاگربەست و دەستپێکردنەوەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز و جۆرێک لە دابینکردنى ئاسایش کە یارمەتیدەر بێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
بەکارهێنانی وشەی جوان و هەروەها تەنها سەیرکردنی ڕووداوەکان لە دوورەوە کێشەکان چارەسەر ناکات. تەنها ئەگەر لەبیرمان بێت ئەوەی لە دەوروبەری ئۆکرانیا لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا ڕوویداوە، ئەوە بەس دەبێت باشتر خوێندنەوەى دۆخەکە و سەرکردەکانی ئەوروپا لەوانەش ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا و فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا بە ئاشکرا ڕایانگەیاندووە، ڕێککەوتننامەکانی مینسک پێویست بوون بۆ ئەوەی کات بدرێت بە ڕژێمی کیێڤ بۆ ئەوەی خۆی بۆ ململانێ لەگەڵ ڕوسیا ئامادە بکات و خۆى پڕچەک بکات.
ئیدارەی بایدن بە ملیارەها دۆلار هاوکاری سەربازی و دارایی و مرۆیی پێشکەشی کیێڤ کرد. بەڵام ئەوروپییەکان زۆر لە ئەمریکا دوور نەبوون. لە کاتێکدا ڕوسیا هەوڵی دەدا ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئەمنی، ئەوان سەرقاڵى گفتوگۆ بوون لەگەڵ یەکتر تا شەڕەکە بەردەوام بێت.
هاوکات ئەمریکا خۆی کاردانەوەی تێکەڵاوی بەرامبەر بە شەڕی دژی ئێران نیشانداوە. بۆ نموونە، سەرۆکی ناوەندی نیشتمانی دژە تیرۆر، جۆ کێنت، بە ناڕەزایی دەستی لەکارکێشایەوە. بە وتەی ناوبراو، ئێران هیچ مەترسییەک بۆ سەر ئەمریکا دروست ناکات و شەڕەکە لە ژێر فشارى ئیسرائیل و لۆبی ئەمریکی دەستی پێکردووە.