ئاژانسی سەلامەتیی فڕۆکەوانیی یەکێتیی ئەوروپا هۆشدارییەکی بەپەلەی ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی کرد و داوای لێکردون تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلول لە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق و ئێران خۆیان بەدوور بگرن.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، بەهۆی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران و بەردەوامیی چالاکیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک لە ناوچەکەدا، لە ئێستادا ئاسمانی عێراق و ئێران بۆ گەشتی فڕۆکەوانی سەلامەت نییە.
ئەم ڕاسپاردەیە لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنی بەردەوامی مەترسییە ئەمنییەکاندا دەرچووە بە ئامانجی پاراستنی گیانی گەشتیاران و سەلامەتیی فڕۆکە مەدەنییەکان، هاوکات داوا لە کۆمپانیاکان دەکرێت ڕێڕەوی جێگرەوە بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکانیان بەکاربهێنن.