ڕاستەوخۆ

دۆناڵد ترەمپ مەرجەکانی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ئاشکرا کرد

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە ڕێگەی پۆستێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ترووس سۆشیاڵ'، مەرجە سەرەکییەکانی وڵاتەکەی بۆ گەیشتن بە هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی مەرجەکانی واژۆکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ تاران ڕایگەیاند، پێویستە ئێران بە تەواوی دەستبەرداری خەونی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بێت، هاوکات لەبارەی ڕەوشی گەرووی هورمزیشەوە گوتی: "دەبێت گەرووی هورمز دەستبەجێ بەڕووی هاتووچۆی کەشتییەکاندا بکرێتەوە، بێ هیچ باج و کۆتوبەندێک". ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، مەرجێکی تریان ئەوەیە، دەبێت ئێران هەموو ئەو مینە دەریاییانەی لە گەرووی هورمزدا چاندوونی، بە تەواوی لایان ببات یان بیانتەقێنێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامەکەیدا مزگێنیی دایە ئەو کەشتییانەی بەهۆی گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمەریکاوە لە ناوچەکەدا گیریان خواردووە و گوتی: "گەمارۆکە لادەبرێت و دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵەوە. سڵاوم بگەیەننە هاوژین، دایک، باوک و خێزانەکانتان، سەرۆکە دڵخوازەکەتان".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان