ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی فراواندا کرد کە لە لایەن ڕێکخراوەکانی 'دەمکورد' و 'ئاڤێستا'وە ڕێک خرابوو، تێیدا داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
نوێنەرانی لیژنەی ڕێکخەر لەبارەی بەڕێوەچوونی چالاکییەکەوە ڕایگەیاند: "لە میانی پێشکەشکردنی گوتارەکانی نێو کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە پێویستە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە تەواوی کۆتایی پێ بهێنرێت و مافی هیوای بەپێی پێوەرە یاساییە نێودەوڵەتییەکان پێ بدرێت". بەشداربووان ئاماژەیان بەوەش کرد، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە ڕێگەی دیموکراتی و ئاشتیانە، پێویستە پڕۆسەی دانوستان بەپەلە بچێتە پێشەوە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا داوا لە دامەزراوەکانی ئەوروپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا، لەسەر ئەم بابەتە هەستیارتر بن و فشار بخەنە سەر تورکیا، هاوكات دۆسیەیەکی تایبەت بە پێشێلکارییەکان و دۆخی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان پێشکەش بە پەرلەمانی ئەوروپا کرا.