ڕاستەوخۆ

دیاریکردنی وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆکانی سلێمانی و سەلاحەدین

reset font size increase font size

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027)یان بۆ خوێندکارانیان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیێندراوێکدا، ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئابی 2026 بڵاوکرایەوە، زانکۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی کردەوە کە ڕۆژی شەممە 19ی ئەیلوولی 2026 یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی دەوام دەبێت لە تەواوی کۆلێژ و بەشەکاندا. زانکۆکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامادەکارییە کارگێڕییەکان و خزمەتگوزاریی بەشە ناوخۆییەکان بە تەواوی ڕێکخراون.

لە لایەکی دیکەوە، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر ڕایگەیاند، ڕۆژی 13ی ئەیلوول دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت لە زانکۆکەیان. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد لە 1ی ئەیلوولەوە تاوەکو 10ی ئەیلوول دەرگای بەشە ناوخۆییەکان بۆ تۆمارکردن و ڕاپەڕاندنی مامەڵەی خوێندکاران بەڕووی داواکاراندا کراوە دەبێت.

هاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا ساڵنامەی خوێندنی (2026–2027)ی دیاریکرد، کە تێیدا چوارچێوەی گشتیی ساڵی خوێندن لە 1ی ئەیلوولی 2026 تاوەکو 30ی حوزەیرانی 2027 دەستنیشان کراوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.