ڕاستەوخۆ

زێلێنسکی مەرجی ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ژێرخانی ڕوسیا ڕادەگەیەنێت

reset font size increase font size

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی ڕوسیا ڕابگرێت ئەگەر هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی گەرەنتیی ئەوە بکەن، مۆسکۆش بۆردوومانی وێستگەکانی وزە و خۆراکی ئۆکرانیا دەوەستێنێت، بەڵام جەختی کردەوە کیێڤ متمانەی تەواوی بە نیازی ڕوسیا نییە.

لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"، زێلێنسکی ئاشکرای کرد، ئۆکرانیا پێشنیازێکی خستووەتە بەردەم هاوبەشەکانی تا بگەنە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕوسیا بۆ پاراستنی کەرتی خۆراک، وزە و تەواوی ئەو بوارانەی پەیوەستن بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکەوە، لە کاتێکدا هێرشەکانی ڕوسیا ڕۆژانە وێستگەکانی کارەبا، ژێرخانی بەندەرەکان، هێڵەکانی گواستنەوە و کۆگاکانی خۆراک و دەرمان دەکەنە ئامانج.

سەرۆکی ئۆکرانیا هۆشداری دا، لەوەی ئەم ڕێککەوتنە نابێت تەنیا تاکتیکێکی کاتی بێت بۆ بەڕێکردنی هەڵبژاردنەکانی ڕوسیا یان کەمکردنەوەی بارگرانیی سووتەمەنی، بەڵکو دەبێت هەنگاوێکی بەردەوام بێت بەرەو ئاشتی و لەو بارەیەوە چاوەڕوانی وەڵامی ورد لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیان دەکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.