ڕاستەوخۆ

ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئەمریکا گەیشتە 16 سەرباز

reset font size increase font size

هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی گرژی و هێرشە ئاسمانیی و درۆنییەکانی نێوان واشنتن و تاران لە چەندین بەرەی جیاوازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، زیانە گیانییەکانی سوپای ئەمریکا لەم ڕووبەڕووبوونەوانەدا ڕووی لە زیادبوون کردووە و بە گوێرەی دوایین ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی سەربازە کوژراوەکانیان گەیشتووەتە 16 سەرباز.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازییان لە وڵاتی ئوردن، دوو سەربازی دیکەی ئەمریکی گیانیان لەدەستداوە و سەربازێکی دیکەشیان تا ئێستا بێسەروشوێنە.

بە گوێرەی بەدواداچوونی دۆسیە سەربازییەکانی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە، زیانە گیانییەکانی سوپای ئەمریکا لە چەند مانگی ڕابردوودا بەم شێوەیە دابەش بوون، لە 28ی شوباتی ڕابردوودا، هێرشێکی درۆنی بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە خاکی کوەیتدا بووە هۆی کوژرانی شەش سەربازی ئەمریکی.

دواتریش بەهۆی هێرشێکی دیکەوە بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سعودیە، سەربازێکی دیکە بە سەختی بریندار بوو و دوای هەفتەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "نیوز نەیشن" ڕایگەیاند، ئەو سەربازانەی لە ناوچەکەدا گیانیان لەدەستداوە، لە پێناو خزمەتکردنی وڵاتەکەیان و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیدا بووە.

ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، ئەرکی ئەو هێزانە لە ناوچەکەدا وەک ڕێگرییکردنێکە لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ڕاشیگەیاند، ئیدارەکەی بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.