وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگەی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 18-3-2026 دوو باره‌گای هێزی پێشمه‌رگه به درۆن كرانە ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه بریندار بوون.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له هه‌ولێر و سلێمانی، دوو باره‌گای سه‌ر به یه‌كه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه، به درۆن هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و به‌هۆی هێرشه‌كانیشه‌وه سێ پێشمه‌رگه بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت "ئەم دەستدرێژییە نابەرپرسانەیە لە کاتێکدایە، پێشتریش چەندین جار بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە ڕووبەڕووی بۆردومان بوونەتەوە، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانمان لەو پێشێلکارییانە ئاگادار کردووەتەوە".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بە توندی سەرکۆنەی هێرشه‌كانی كردووه و به " هێرشی تیرۆریستیی" ناوی بردوون.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داواشی له فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق كردووه، بە ئەرکی یاسایی خۆی هەستێت و سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە ناوخۆییانە دابنێت.
ده‌شڵێت، پێویستە هەنگاوی خێرا و بەپەلە بنرێت بۆ ڕێگری‌کردن لەو گروپە لەیاسادەرچووانە، بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌م شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه.