بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە و جەختیان لە یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان و خێرا پێکهێنانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجچه‌ممه شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی سەردانی مەکتەبی سیاسیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانیان کرد و له باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه گفتوگۆیان كرد له‌وانه‌ش ئه‌و جه‌نگه‌ی ئێستا له ناوچه‌كه‌دا به‌رپابووه.
چۆمان محه‌مه‌د ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گوتی، بەهۆی ململانێکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئیسرائیل، هەرێمی کوردستان لەبەردەم "بەستەڵەکێکی سیاسی" مەترسیی گەورەدایە ئه‌وه‌ش کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر ژیان و بژێوی خەڵک و قەیرانەکانی غاز و کارەبا دروستکردووە.
گوتیشی، هه‌ردولا جه‌ختمان له زوو پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
لەبارەی پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتیشەوە فه‌رهاد تۆفیق كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی سۆسیالیست ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویستە لایەنەکان زوو بگەنە ڕێککەوتن تاوه‌كو کورد بتوانێت بە یەکگرتوویی لە پڕۆسەی سیاسی بەغداد و پرسی سەرۆککۆماردا بەشداربێت و بەرگریی لە قەوارەی هەرێم بکات.