نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، له ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زاندا، 23 شوێنیان به‌هۆی سه‌رپێچیكردنه‌وه داخستووه و سزای دارایی‌ش دراون.
نەوزاد شێخ کامیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌و شوێنانه‌ی داخراون، زیاتر له 20 ملیۆن دینار سزای داراییشیان بۆ ده‌رچووه.
گوتیشی، ده‌ستیان به‌سه‌ر 77 تۆن كاڵا و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتووه، كه ویستراوه ساخبكرێنه‌وه.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی و پیشەسازی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له ڕۆژانی جه‌ژندا لیژنه‌كان كه‌م ناكه‌نه‌وه و به‌رده‌وام چاودێریی بازاڕ و نرخه‌كان ده‌كه‌ن.