ڕاستەوخۆ

لە هەشتەمین ساڵیادیدا داگیرکردنی عەفرین شەرمەزار کرا

reset font size increase font size

 لە هەشتەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا، ئەمڕۆ لە کۆبانێ، سەدان کەس لە دانیشتووانی شارەکە و ئاوارەکانی عەفرین، ڕژانە سەر شەقامەکان و بە ڕێپێوانێکی جەماوەری، داگیرکارییەکانی تورکیایان شەرمەزار کرد.

بەشداربووان، بە بەرزکردنەوەی چڵە زەیتوون و وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلان و دروشمی "بژی بەرخۆدانی عەفرین" درێژەیان بە ڕێپێوانەکە دا.

 چالاکییەکە، لەژێر دروشمی "لە هەشتەمین ساڵوەگەڕدا داگیرکاری ئیدانە دەکەین و دەگەڕێینەوە بۆ عەفرینەکەمان" بەڕێوەچوو.

 لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا، هاوسەرۆکی دەستەی ژینگەی کۆبانێ، گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە قارەمانێتی گەلی عەفرین کرد، لە بەرانبەر هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.