فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە زانیارییەکی نهێنی و سەربازی، زیان بە ئاسایشی هەرێم بگەیەنێت، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، بەهۆی ئەم بارودۆخە ئەمنییەی هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت، وێنەگرتن یان بڵاوکردنەوەی دیمەنی تێکشاندنی درۆنەکان لە ئاسمان، یان پیشاندانی پاشماوەکانیان قەدەغەیە.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ده‌شڵێت، هەر دەزگایەکی ڕاگه‌یاندن پابەندی ئەم ڕێنماییانە نەبێت، ئەوا دەستبەجێ لە لایەن دژەتیرۆری کوردستانـەوە ڕووبەڕووی لێپێچینەوە و سزای یاسایی دەبێتەوە.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ڕێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كان بۆ هه‌ر كه‌ناڵێك، كه پابه‌ند نه‌بێت، توند ده‌بن و ده‌گاته ئاستی كێشانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن و داخستی هه‌میشه‌یی.