ڕاستەوخۆ

بافڵ تاڵەبانی: لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەبێتە بناغەی ئاشتیی بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

reset font size increase font size

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بۆنەی سازدانی کۆبوونەوەی تایبەت و مێژوویی نێوان نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نیویۆرک، پەیامێکی ئاراستەی سەرکردایەتی و دانوستانکارانی هەردوولا کرد.

 لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی یەکێتی بە ناوی گەلی کوردەوە پیرۆزبایی لە دانوستانکارانی هەردوو وڵات کرد بۆ ئازایەتی و ژیرییان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵۆزییەکان. ڕاشیگەیاند: "سەرکردایەتی ڕاستەقینە بەو جەنگانە ناپێورێن کە دەیانکەین، بەڵکو بە بوێری هەنگاونان و بەرقەرارکردنی ئاشتییە."

 بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕوونیکردەوە کە پێویست ناکات هیچ لایەنێک بەسەر لایەکەی تردا زاڵ بێت، بەڵکو ڕێککەوتنی هەمیشەیی نێوان ئەمریکا و ئێران نیشانەی لاوازی یان تەسلیمبوون نییە، بەڵکو سەرکەوتنێکی هاوبەشە کە کلیلی دەستکەوتەکانی هەردوو نەتەوە لە دەستی ئەوی دیکەیاندایە.

 لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی یەکێتی جەختی لە گرنگیی ئەم دیپلۆماسییە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە لێکتێگەیشتنی سەرکەوتووانەی نێوان واشنتن و تاران دەبێتە بناغەیەکی ڕاستەقینە بەرەو ئاشتییەکی بەردەوام، سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووریی هاوبەش بۆ تەواوی ناوچەکە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.