ڕاستەوخۆ

دەخستنی گەرووی هورمز و شەڕی ئێران قەیرانێکی قوڵی وزەی لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان دروست کردووە

reset font size increase font size

قەیرانی کەمبوونەوەی سووتەمەنی و بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی وزە بەهۆی شەڕی ئێران و پەککەوتنی هاتووچۆ لە گەرووی هورمزدا، کاریگەریی ڕاستەوخۆ و مەترسیداری لەسەر کەرتی گواستنەوە، بەرهەمهێنانی خۆراک، کارەبا و خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان دروست کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی لە ڕاپۆرتێکدا تیشکی خستووەتە سەر ڕەهەندەکانی ئەم قەیرانە و ئاماژەی بەوە کردووە، هەفتەی ڕابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گازۆیل لە سوریا بە ڕێژەی 40%، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و مانگرتنی شۆفێرانی بارهەڵگر و ڕاگرتنی نانەواخانەکان لە ڕۆژاڤای کوردستان سەریهەڵداوە، کە سەرەڕای کەمکردنەوەی بەشێک لە نرخەکان لەلایەن حکومەتەوە، کێشەی گرانی و کەمبوونی سووتەمەنی هێشتا بەردەوامە.

پارێزگای موسەننا لە عێراق بەرزبوونەوەی نرخی گازۆیل لە 400 دینارەوە بۆ 1,250 دینار ناڕەزایەتیی جووتیاران و داخستنی ڕێگاکانی لێ کەوتووەتەوە، لە کاتێکدا عێراق نرخی بەنزینی ئاسایی بە جێگیری ڕاگرتووە، بەڵام کەمبوونەوەی سووتەمەنی و پەککەوتنی موەلیدەکان لە دیالە و زیقار قەیرانەکەی قووڵتر کردووەتەوە. ئەم شەپۆلە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستانیش و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەرزبوونەوەی نرخی گازی ماڵان بۆ دوو ئەوەندە و گرانبوونی نەوتی سپی.

لە باکووری کوردستانیش، سەرەڕای هەوڵەکانی تورکیا بۆ کەمکردنەوەی باجی گازۆیل، بەهۆی پشتبەستنی نیوەی ناوخۆ بە هاوردەکردن، دابەزینی هەناردەی نەوت لە گەرووی هورمز کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕ و تێچووی کشتوکاڵ دروست کردووە.

ڕاپۆرتەکە جەخت دەکاتەوە، سەرچاوەی سەرەکیی ئەم قەیرانە کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتە لە گەرووی هورمز لە 20 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا و تا کاتێک دۆخی سەربازیی ئێران یەکلایی نەکرێتەوە، دۆخی وزە لە ناوچەکەدا ئاسایی نابێتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.