ڤۆڵکەر تورک، کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پێشێلکردنى مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بەهۆی زیادبوونی فشارەکانەوە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.
ئاماژەى بەوەشکردووە، حاڵەتەکانى لەسێدارەدان، دەستبەسەرکردنى بە کۆمەڵ، ئەشکەنجە و پچڕانی هێڵەکانى ئینتەرنێت بەشێکن لە فشارەکانى سەر هاوڵاتیانى ئێران.
دەشڵێت، یاساکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران جێگاى ڕەخنەیە، چونکە تەنانەت مەترسی بۆ سەر ژیانی منداڵانیش دروست کردووە.
باسیلەوەشکردووە، بەپێى ئامارەکان لە کۆتایی مانگى شوباتەوە زیاتر لە چوار هەزار کەس دەستبەسەرکراون، کە بەشێکیان ڕووبەڕووی بێسەروشوێنکردن بوونەتەوە.